ئه‌وروپائینگلتەرا

فەرمی: ئارسێناڵ گرێبەستی دوو یاریزانی کاتی کردە هەمیشەیی

یاریگا
کارگێری یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی لەسەر داوای میکێل ئارتێتا راهێنەری یانەکەیان گرێبەستی کاتی هەردوو یاریزانی یانەکەی سێدریک سوارێز و پابلۆ ماری کردە هەمیشەیی.

ماڵپەری فەرمی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی بڵاویکردەوە ئەو دوو یاریزانە کاتیەکەی یانەکەیان دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی باش لە هەشت مانگی رابردوو، بریاردرا گرێبەستەکەیان بکرێتە هەمیشەیی و سەرجەم کارەکانی ئەم پرۆژەیەش لەگەڵ یانەکانی بەرامبەر کۆتایی هاتن و ئەو یاریزانانە لە یانەکەیان بەردەوام دەبن.

سێدریک سوارێز لە هێلی بەرگری بالی راست یاریی دەکات و لە یانەی ساوسامبتۆن و ماری ئەمیشیان لە دڵی بەرگری یاریی دەکات و لە یانەی فلامینگۆی بەڕازیلی بە شێوەی خواستن یارییان بۆ یانە لەندەنیەکە دەکرد.

Back to top button