ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

سوارێز پێویستە بارسێلۆنا جێبێڵێت

یاریگا
رۆنالد کومان، راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لویس سوارێز هێرشەبری ئۆروگوایی یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە وەرزی داهاتوو لە پلانەکانی ئەودا نیە و دەتوانێت یانەکەی جێبێڵێت.

کەمێک پێش ئێستا رادیۆی Rac1ـی کەتەلۆنیا بڵاویکردووە تاوەکو ئێستا کارگێری بارسێلۆنا گۆڵکاری یانەکەیان بۆ دەست پێکردنەوەی ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ ئاگادار نەکردووەتەوە و لە بەرامبەر راهێنەری ئەو یانەیە یاریزانەکەی ئاگادار کردووەتەوە بۆ وەرزی داهاتوو لە پلانەکانیدا جێگەی نابێتەوە، بۆیە دەتوانێت یانەکەی جێبێڵێت، ئەمە لە کاتێکدا چەند رۆژێک لەمەوبەر یاریزانە ئۆرۆگواییەکە رایگەیاند بوو ئامادەیە وەرزی داهاتوو وەکو یاریزانە یەدەک لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.سوارێز هاوینی ساڵی 2021 گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی دێت، بەڵام پێش ئەم وادەیە ناچارە یانەکەی جێبێڵێت و تاوەکو ئێستاش چەند یانەیەک لەسەر هێڵن بۆ گواستنەوەی.

لەلایەکی دیکەوە کەناڵی ESPORT3 کەتەلۆنیش ئاشکرایکردووە راهێنەرە هۆڵەندیەکەی بارسێلۆنا بێجگە لە سوارێز هەر یەکە لە سێرخیۆ بۆسکێتس و ساموئێل ئۆمتیتی ئاگادار کردووەتەوە دەتوانن یانەکەیان جێبێڵن.

بابەتی زیاتر

Back to top button