بازاڕی گواستنه‌وه‌چامپیۆنزلیگفه‌ره‌نساگرنگترین

تیاگۆ سیلڤا ماڵئاوایی لە پاریس سان جێرمان کرد

یاریگا-تیاگۆ سیلڤا بەرگریکاری مێژوویی پاریس سان جێرمان رایگەیاند یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان  کۆتا یاری ئەو بووە بە درێسی یانەکەیەوە.

دوابەدوای شکستە بە ئازارەکەیان بەرامبەر بایەرن میونشن، سیلڤا بۆ رادیۆی ئاڕ ئێم سی وتی “دڵم تەنگە و داوای لێبوردن لە هاندەران دەکەم، هەروەها ئەمە کۆتایی یاری من بوو لەگەڵ پاریس و دەمەوێت سوپاسی هاندەران بکەم بۆ پشتگیرییان.  ئامانجم ئەوەیە لە جامی جیهانی قەتەڕ بەشداری بکەم و سێ بۆ چوار ساڵی دیکە لە یاریکردن بەردەوام بم”.

بەرگریکارە بە ئەزموونەکە لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەیدابوو کاتێک بە گۆڵێکی کینگسلی کۆمان تووشی شکست هاتن و خەونی بەدەستهێنانی خولی پاڵەوانەکانیان لەدەست دا. دەنگۆی ئەوە هەیە ناوبراو پەیوەندی بە یانەیەکی دیاری ئینگلتەراوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button