ئیتاڵیا

کاپێلۆ: کۆمان هەڵەیەکی دیکەی یوڤێنتۆس بوو

یاریگا-فابیۆ کاپێلۆ دەڵێت یوڤێنتۆس بەردەوامە لە دووبارەکردنەوەی هەڵەکانی و کینگسلی کۆمان بەڵگەیەکی دیکەیە.

لاوە فەڕەنسییەکە بە سەرێکی جوان ناسناوی خولی پاڵەوانەکانی بۆ بایەرن میونشن مسۆگەرکرد لەو یارییەی ١-٠ شکستیان بە پاریس سان جێرمان هێنا.

کاپێلۆی بە ئەزموون بۆ سکای سپۆرت وتی “کۆمان لە پێکهاتەی سەرەکی بایەرندابوو بۆ یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان کەچی لە یوڤێنتۆس دوورخرایەوە.  ئەو یانەیە بەردەوام لە دووبارە کردنەوەی هەڵەکانی. تەنانەت بوونە خاوەنی تێری هێنری و زوو فرۆشتیان، بینیمان لە ئارسناڵ چۆن درەوشایەوە”.

پاڵەوانەکەی میونشن لە ٢٠١٤دا لەلایەن یوڤێنتۆسەوە بە بێ بەرامبەر لە پاریس سان جێرمان کڕدرایەوە، دواتر بە خواستن درا بە بایەرن بۆ دوو وەرز و یانە ئەڵمانییەکە مافی کڕینەوەی یەکجارەکی هەبوو بە ٢١ ملیۆن یۆرۆ.  هەرچی هێنری بوو لە  ١٩٩٩ لە مۆناکۆیان کڕییەوە بە ١٢.٥ ملیۆن یۆرۆ و بە ١٦ ملیۆن فرۆشرایەوە بە ئارسناڵ دوای تەنها حەوت مانگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button