ئه‌وروپائیسپانیا

فارێ: گفتوگۆمان لەگەڵ یۆرگێن کلۆپ کردووە

یاریگا
جۆردی فارێ، یەکێک لە پاڵێوراوانی پۆستی سەرۆکایەتی داهاتووی یانەی بارسێلۆنا پێیوایە کە شایستەترین کەس بۆ پۆستی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە، یۆرگێن کلۆپ راهێنەری ئەڵمانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزە.

پاڵێوراوەکەی سەرۆکایەتی بلاوگرانا بە رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی گووتووە ” بێگومان ئێمەش پێمانوایە کە رۆناڵد کومان کەسێکی شایستەیە بۆ سەرۆکایەتی یانەکەمان، بەڵام گومانمان نیە کە راهێنەرە ئەڵمانیەکە دەتوانێت هەموو کێشەکان چارەسەر بکات و لە رابردوو گفتوگۆمان لەگەڵ کردووە و ئێمەش پلانی خۆمان دەبێت بۆ داهاتوو”.

ئەم قسانەی فارێ پاڵێوراوی پۆستی سەرۆکایەتی یانەی بارسێلۆنا لە کاتێکدایە، یۆرگێن کلۆپ چەندینجار بە ئاشکرا گوتوویەتی تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی لە ساڵی ٢٠٢٤ لەگەڵ لیڤەرپوول بەردەوام دەبێت و یانەکەی جێناهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button