ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

چامپیۆنزلیگ لەوانەیە بەم شێوەیە بمێنێتەوە

یاریگا
ئالێکساندەر چێفرین، سەرۆکی یوێفا رایدەگەینێت ئەوان بیریان لەوە کردووەتەوە ساڵانی داهاتووش پاڵەوانیەتی چامپیۆنزلیگ بەم شێوەی ئێستا بەڕێوەبچێت.

سەرۆکەکەی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئاسۆشیتد پرێس لەبارە شێوازی بەڕێوەچوونی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ دەڵێت ” بینیمان کە یارییەکان لە قۆناخی چارەکی کۆتایی بە دواوە کە بە هۆی کەمی کات و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوازێکی نوێ بەڕێوەچوون و بە یەک یاری کران، بەشێکی زۆر هاندەران ئەم شێوازەیان بە دڵە و داوا دەکەن ئەم شێوازە بەردەوام بێت، بۆیە ئێمەش بیرمان لەوە کردووەتەوە لە داهاتوودا کاری لەسەر بکەین ”.

ئەمساڵ بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دواخستنی بەشێک لە یارییەکانی چامپیۆنزلیگ، بریاردرا کە ئەو یارییانەی ماون لە وڵاتی پۆرتوگاڵ و شاری لیسبۆنا بەرێوە بچن.

Back to top button