ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ - یۆرۆلیگ

مباپێ: دەمەوێت مێژوو بنووسمەوە بەرامبەر بایرن میونشن

یاریگا: كیلیان مباپێ، ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دەیەوێت لەگەڵ پاریس سان جێرمان مێژوو بنوسێتەوە.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەیان یاریزانە فەڕەنسیەكە ووتی: پێشتریش ووتومە دەمەوێت لەگەل ئەم یانەیە مێژوو بنووسمەوە ،لەو كاتەوەی دەستمان پێكرد لە 2017 ڕوووبەڕووی زۆر سەختی بووینەوە.

هەروەها ووتیشی: بایرن یانەیەكی بەهێزە، بە جوانی یاریەكەمان خوێندووەتەوە،ئەگەر بمانەوێت ببینە باشترین ئەوا دەبێت لە باشترین ببەینەوە.

سەبارەت بە تۆخێلی ڕاهێنەر ووتی: تۆخێل باشترین وەرزی پێشكەشی یانەكە كردووە،ئەو دەزانێت چۆن بە باشی لایەنی جەستەی و دەروونیمان ئامادە بكات، ئەو ڕاهێنەرێكی نایابە و متمانەمان پێیەتی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button