ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ - یۆرۆلیگ

تۆخێل:سوود لە تواناكانی نەیمار و دی ماریا وناڤاس وەردەگرین

یاریگا: تۆماس تۆخێل، ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دووپاتیكردەوە كەوا یانەكەی خاڵە لاوازەكانی بایرن میونشن دەزانێت و لە توانایدایە نازناوەكە ببەنەوە.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی تایبەت بە یاریەكە تۆخێل ووتی: ڕێز لە ڕكابەرەكەمان دەگرین، زۆر بە باشی شارەزای بایرن میونشنین، تەواوی ووردەكاریەكانی بەرگری و هێرشبەریان دەزانین،بێگومان یاریەكە سەخت دەبێت بەرامبەر ڕكابەرێك كە سەرجەم یاریەكانی بردووەتەوە.

بەردەوام بوو ووتی: ئێمە ئامادەكاریمان كردووە بۆ یاریەكە وەك ئامادەكاریەكانمان بۆ یاریەكانی بروسیا دۆرتمۆند و ئەتلەنتا و لایپزیگ، لەگەل كەیلۆر و دی ماریا و نەیمار قسەم كردووە، چونكە ئەوان ئەزمونیان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button