ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

پێشبینی ئاشلی كۆڵ بۆ پاڵەوانی چامپیۆنسلیگ

یاریگا: ئاشلی كۆڵ ئەستێرەی پێشووی ئەرسیناڵ و چێڵسی پێی وایە كە پاریس سان جێرمان دەبێتە پاڵەوانی چامپیۆنسلیگ.

لە چاوپێكەوتنی ڕۆژنامەوانیدا كە ڕۆژنامەی میرۆری ئینگلیزی بڵاویكردووەتەوە كۆڵ ووتی: هێرشبەرەكانی پاریس سان جێرمان پێوویستیان بە سێ هێرش نیە تا گۆڵ تۆمار بكەن، هەلێكی گۆڵ كردن واتە گۆڵی یەكەم بۆ پاریس.

هەروەها ووتیشی: لەو باوەڕەدام یانە فەڕەنسیەكە نازناوەكە بباتەوە،ئەگەر بایرن شێوازی خۆی نەگۆڕێت باجەكەی دەدات.

سەبارەت بە هەردوو یانە ووتی: هێرشبەرەكانی پاریس خێران و دەگەڕێنەوە دواوە ، خێرا ویەكلاكەرەوەن، بەلام جگە لە ئەلفۆنسۆدیڤێز بایرن ناتوانن بگەڕێنەوە دواوە.

وا بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لە یاریگای دا لوز لە لشبۆنەی پایتەختی پورتوگال هەردوو یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی و بایرن میونشنی ئەڵمانی كاتژمێر 10 بە كاتی كوردستان ڕوووبەڕووی یەك ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button