ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ - یۆرۆلیگ

هانز فلیك: شێوازی یاریكردنمان بەرامبەر پاریس ناگۆڕین

یاریگا: هانز فلیك، ڕاهێنەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دووپاتیكردەوە كەوا یانەكەی شێوازی یاریكردنی ناگۆڕێت بەرامبەر پاریس سان جێرمان.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی تایبەت بە یاریەكە ووتی: شێوازی یاریكردنمان ئەوەیە لە نیوەی یاریگای ئەوان پاڵەپەستۆ بخەینە سەریان، ڕاستە بەردەمی گۆڵەكەمان زۆر چۆڵ دەبێت بەڵام شێوازی یاریكردنمان ناگۆڕین و بەهەمان شێواز یاری دەكەین.

هەروەها ووتیشی: دەزانین پاریس یاریزانی خێرایان هەیە، دەچینە نێو یاریگا و گرنگترین یاری ئەم وەرزەمان ئەنجام دەدەین، ئەوەش دەزانین ناتوانین یاریەكە ببەینەوە ئەگەر بەڕێژەی %100 ئامادە نەبیت.

لە كۆتایشدا ووتی: پاریس سان جێرمان لە هێرشبردن و لە بەرگریكردنیش بەهێزن ، تەنها 5گۆڵیان لێكراوە لە خولی یانە پاڵەوانەكان، بەرگریەكانیان وەك هێرشبەرەكانیان بەهێز و پتەون، بەڵام بەوپەڕی توانامانەوە دەجەنگین.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button