ئه‌وروپا

ڕۆناڵدۆ: میسی بارسێلۆنا جێناهێڵێت

یاریگا: ڕۆنالدۆی دیاردە،ئەفسانەی تۆپی پێ دووپاتیكردەوە كەوا لیۆنێل میسی ئەستێرەی یەكەمی یانەی بارسێلۆنا یانەكەی جێناهێڵێت.

لە چاوپێكەوتنیدا بۆ ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی دیاردە ووتی: لەو باوەڕەدا نیم میسی بڕوات لەو كاتەدا و بەتایبەت دوای ئەو شكستە،میسی هێمای بارسێلۆنایە، شتەكان سەخت بوون لە یانەكەی ئەو پێوویستی بە یارمەتی هەیە ، ئیدارەی یانەك دەبێت بیر لەوە بكەنەوە بۆ وەرزی داهاتوو.

هەروەها ووتیشی: لویس سوارێز شانبەشانی لیڤاندۆڤسكی و كەریم بنزیمە باشترین هێرشبەرەكانی ئێستان، دەبێت ڕیاڵ مەدرید هەوڵی گواستنەوەی مباپێ بدات نەك نەیمار چونكە یەكەمیان 22 سالە و. ئەویتر 28 ساڵە لە ئێستادا دەبێت یاریزانی لاو بگوازیتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button