ئیسپانیاگرنگترین

مێسی تووڕەیی لێدەبارێت دوای ئەوەی هەواڵی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ کوماندا بڵاوبۆتەوە

یاریگا – لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و کاپتنی یانەی بارسێلۆنا دوابەدوای دۆڕانە گەورەکەیان بەرامبەر بایەرن میونشن زۆرترین باس و خواستی میدیا وەرزشیەکانی لەسەربووە و ڕۆژانە دەنگۆی ڕۆیشتنی زیاتر دەبێت.

بەپێی ڕۆژنامەی کلارینی ئەرجەنتینی، لیۆ یەکجار تووڕە بووە دوای ئەوەی ووردەکاریەکانی کۆبوونەوەکەی نێوان خۆی و کومان دزەیان کردووە. بە گوتەی ڕۆژنامەکە ئەمە دۆخەکە یەکجار خراپتر دەکات، چونکە مێسی لە کۆبوونەوەکەدا گوتبووی کە بەشێوەیەکی جدی بیر لە جێهێشتنی یانەکە دەکاتەوە، و بێباکی یانەکە لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەم کۆبوونەوەیەش، ئەوەندەی دیکە زیاتر مێسی بێزار و تووڕە کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button