چامپیۆنزلیگ

ناڤاس: سێڤییا شایستەی بردنەوەی نازناوەكە بوو

یاریگا: خیسۆس ناڤاس، ئەستێرەی یانەی سێڤییای ئیسپانی پێی وایە یانەكەی شایەنی بردنەوەی نازناوەكە بووە.

سێڤییا توانی بۆ جاری شەشەم لە مێژوویدا ببێتە پاڵەوانی یۆرۆپالیگ دوای بردنەوەیان لە ئینتەر میلانی ئیتاڵی بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ.

لە چاوپێكەوتنی دوای یاریەكەیان بۆ تۆڕی سكای ئیتاڵیا ناڤاس ووتی: ئەم یانەیە شایستەی ئەوەیە، بەدڕێژای وەرز جەنگاین، ڕۆژگاری سەختمان تێپەڕاند ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر هەوڵمان دەدا.

هەروەها ووتیشی: هاندەرەكانمان شایەنی ئەوەن، ئەوانەی تۆپی پێیان لە دڵیانەوە خۆش دەوێت، بەرزكردنەوەی جامەكە وەك كاپتنێك زۆر هەستێكی تایبەتە.

بابەتی زیاتر

Back to top button