ئیسپانیا

پێرێز ئامادەیە بۆند لەگەڵ میسی واژۆ بكات بەڵام بە مەرجێك

یاریگا: فلۆرینتینۆ پێرێز ، سەرۆكی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی ئامادەیە گرێبەست لەگەڵ لیۆنێل میسی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی واژۆ بكات ئەویش بە مەرجێك.

بەرنامەی ” El Chiringuito”ی ئیسپانی ئەوەی ئاشكرا كرد كەوا پێرێزی سەرۆكی ڕیاڵ مەدرید ئامادەیە میسی بگوازێتەوە یانەكەی لە كاتێكدا كە بۆندەكەی خۆڕای بێت و هیچ بڕە پارەیەك بۆ گواستنەوەی نەدات، تەنها پارەی موچەكەی بدات.

میسی تا ئێستا بێدەنگە و هیچ شتێكی دەربارەی داهاتووی نەدركاندووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button