چامپیۆنزلیگ

فلیك: پێویستە باشتر بەرگری بكەین

یاریگا: هانز فلیك، ڕاهێنەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی پێی وایە یانەكەی پێویستە بەشێوەیەكی باشتر بەرگری بكەن.

لە چاوپێكەوتنی دوای یاریەكە بۆ سكای سپۆرتس ڕاهێنەرەكەی بایرن ووتی: دەمانزانی یانەیەكی ئاسان نابن و یاریەك سەخت دەبێت ، ئەوان یوڤێنتوس ومانچستەر سیتیان كردە دەرەوە، لە ڕووی تەكتیكەوە بەهێز بوون،هەر لە سەرەتایی یاریەكەوە بوونە كێشە بۆمان،دەزانم پێویستە باشتر بەرگری بكەین.

هەروەها ووتیشی: پاریس یانەیەكی نایابە، زۆر بە لێهاتووی گەشتوونەتە یاری كۆتایی پێویستە هەندێك شت ڕوون بكەینەوە، ئەوان یاریزانی خێرایان هەیە، دەبێت هێڵی بەرگریمان ڕێك بخەینەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button