ئه‌وروپائیسپانیا

لویس سوارێز قسەی لەسەر داهاتووی کردووە

یاریگا
لویس سوارێز، گۆڵکاری ئۆرۆگوایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا یەکێکە لەو یاریزانانەی کە پێویستە یانەکەی جێبێڵیت، بەڵام خۆی ئامادە نیە ئەم کارە بکات.

ماڵپەری Ovasion بڵاویکردووە گۆڵکارە ئۆرۆگواییەکە دەنگۆی ئەوە هەیە کە یانەکەی دەستبەرداری دەبێت و ناچارە ئەم هاوینە یانەکەی جێبێڵێت، بەڵام ئەو یاریزانە ئامادەنیە ئەم کارە بکات و دەیەوێت تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە بەردەوام بێت، هەرچەندە تاوەکو ئێستا رۆناڵد کومان راهێنەرە نوێیەکەی ئەم یانەیە هیچ هەڵوێستێکی بەرامبەر ئەو یاریزانانە نەبووە کە کارگێری یانەکەی دەیانەوێت دەستبەرداری بن.

لویس سوارێز لە ساڵی 2014ـوە پەیوەندی بە بارسێلۆنا کردووە و هاوینی ساڵی 2021 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و یانەکەشی ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە،

بابەتی زیاتر

Back to top button