ئیسپانیا

بارسا شوێنگرەوەی ئابیداڵی دیاری کرد

یاریگا- یانەی بارسێلۆنا هەرزوو دوای شکسته گەورەکەیان 8-2 بەرامبەر بایەرن میونخ، دەستی کرد بە گۆڕانکارییە چاوەڕوانکراوەکان و بە ڕۆژێک دوای دوورخستنەوەی کیکی سیتین، دوێنێش ئێریک ئابیداڵی بەڕیوبەری هونەری دوورخستەوە.

بۆ شوێنگرتنەوەی ئابیداڵی فەڕەنسی، بارسا ڕۆمان پلانێسی وەک بەڕێوبەری نوێی هونەری دەستنیشان کرد و بە فەرمی ئەوەی ڕاگەیاند.

پلانێس لە هاوینی 2018 بۆ یاریدەری ئابیداڵ هێنرایە بلاوگرانا پاش ساڵێک لە بەڕێوەبردنی ئەو ئەرکە لەگەڵ یانەی خیتافی.

پێشتریش ئەزموونی کارکردنی هەیە لەگەڵ یانەکانی ئیسپانیۆل بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە وەرزی 2007 و هەروەها یانەی تۆتنهام لە 2014-2015.

ناوبراو لەگەڵ ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەری نوێدا، ئەرکیان ئاسان نابێت کاتێک پۆستەکانیان لە ساتەوەختێکی ناجێگیری بارسا وەرگرتووە و یانە کەتەلۆنییەکە وەرزێکی بێ نازناوی کۆتایی پێ هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button