ئیسپانیا

بارتۆمیۆ لیستی ئەو یاریزانانەی كەدەمێننەوە و ئەو یاریزانانەی كە دەڕۆن ئاشكرا كرد

یاریگا: جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ، سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لیستی ئەو یاریزانانەی ئاشكرا كرد كە لە یانەكە دەمێننەوە و بۆ فرۆشتن نین.

دوای لێدوانەكانی لەگەڵ كەناڵی فەرمی بارسێلۆنا بارتۆمیۆ ئاشكرایكرد كەوا هەریەك لە لیۆنێل میسی و ئەنسۆ فاتی و ئەنتوان گریزمان و نیلسۆن سیمیدۆ و كلیمۆن لینگلێت و تێر شتیگن و فرانكی دی یۆنگ وعوسمان دیمبلی بۆفرۆشتن نین و لە یانەكە دەمێننەوە.

هەروەها ئەو یاریزانانەی كە یانەكە لاری نیە لە ڕۆشتنیان هەریەك لە ڕاكیتیچ و ڤیدال و بۆسكێتس و پیكێ و ئەلبا و سوارێزە.

بابەتی زیاتر

Back to top button