ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌

کاڤانی: بەختەوەر دەبم بە یاریکردنم لە بەنفیکا

یاریگا – ئێدیسۆن کاڤانی لە ئێستادا گەڕاوەتەوە ئوڕوگوای و دەنگۆی ئەوەش هەیە پەیوەندی بە یانەی بەنفیکاوە بکات. لەوکاتەی کە لە فڕۆکەخانەی وڵاتەکەیدا بوو، ڕۆژنامەنووسێک پرسیارێکی لێکرد لەبارەی چوونی بۆ یانە پورتوگالیەکە و لە بەرامبەردا کاڤانیش ڕایگەیاند:

گفتوگۆم هەبووە لەگەڵ یانەی بەنفیکا و هەندێ یانەکی دیکە. بەڵام جارێ هیچ شتێک نەبۆتە فەرمی و نانوانم بڵێم گەیشتوومەتە ڕێکەوتن. دەتوانم بڵێم بەنفیکا تیمێکن کە هەمیشە بە ڕکابەری بوونە و چەندین یاریزانی نایابیان هەبووە. بەختەوەر دەبم ئەگەر لەو یانەیەدا یاری بکەم. لە ئێستادا دەمەوێ پشووێک وەرگرم و چاوەڕێی دەرئەنجامی گفتوگۆکان دەکەین.

شایانی باسە یاریزانە ئوڕوگواییەکە بۆ ماوەی حەوت ساڵ بەدرێسی پاریس سان جێرمان یاری کردووە و 200 یاری ئەنجامداوە و 138 گۆڵیشی بە درێسی یانە فەڕەنسیەکە تۆمار کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button