ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لازیۆ هەست دەکەن خیانەتیان لێکراوە لەلایەن دەیڤد سیلڤاوە

یاریگا – گرێبەستەکەی دەیڤد سیلڤا و ڕیال سۆسیدا هەرای ناوەتەوە لە شاری ڕۆما، بەوپێیەی یاریزانە ئیسپانیەکە نزیک بوو لەوەی پەیوەندی بە یانەی ڕیال سۆسیدادەوە بکات لە چەند هەفتەی ڕابردوودا.

ئیدارەی لازیۆ پێیانوابوو یاریزانەکە بڕیاری خۆی داوە و پەیوەندی بە یانەکەیان دەکات، تا ئەوکاتەی سۆسیداد هاتە ناو باسەکە و یاریزانەکەی پەلکێشی ڕیزەکانی کرد. هەر بەپێی توتومێرکاتۆش، یانەی لازیۆ وا لەگەڵ سیلڤا ڕێکەوتبوون کە موچەیەکی ساڵانەی چوار ملیۆن پێبدەن، بەڵام یاریزانە ئیسپانیەکە بە شەوێک لە بڕیارەکەی پاشگەز بۆتەوە.

هەر ئەمەش وایکرد یانە ئیتاڵیەکە تووشی شۆک بێن کاتێک ڕاگەیەندرا کە سیلڤا دەچێتە سۆسیداد و ئەمەش بەڕێوبەری ئیداری یانەی لازیۆ ئیگلی تارێ تووڕە کرد و هەربۆیەش گوتی “ڕێزێکی زۆرم هەیە بۆ سیلڤا وەک یاریزانێک، نەوەک وەک پیاوێک”.

شایانی باسە سیلڤا دەگەڕێتەوە لالیگا، کە پێشتر لە خولی ناوبراو لە ڕیزی یانەکانی ڤالێنسیا و سێلتاڤیگۆ و ئیباڕدا یاری کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button