ئینگلتەراگرنگترین
ڕاستەوخۆ

فەرمی: جۆ هاڕت بووە یاریزانی تۆتنهام

یاریگا – یاریزانی پێشووی یانەکانی بێرنلی و مانچستەر ستی، جۆ هاڕت، بەشێوەیەکی فەرمی بووە یاریزانی تۆتنهام لەڕێگەی گرێبەستێکی خۆڕاییەوە.

هارت، کە تەمەنی 33 ساڵە، گرێبەستێکی بۆ ماوەی دوو ساڵ لەگەڵ تۆتنهام ئیمزا کردووە دوای جێهێشتنی یانەی بێرنلی. بەر لەوەش، هارت وەک یاریزانی یانەکانی وێستهام و تۆرینۆش یاری کردبوو.

هۆکاری جێهێشتنی بێرنلی و نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەشی بریتی بوو لەوەی یانەکە پشتی بە گۆڵچی نیک پۆپ دەبەست و هارتیش زۆربەی کاتەکان لەسەر کورسی یەدەگ بوو.

شایانی باسە تۆتنهام ئەمڕۆ گرێبەستەکەی بە فەرمی ڕاگەیاند و بەمشێوەیەش هارت دەچێتە پاڵ هەریەک لە پاولۆ گازانیگا و هیوگۆ لۆریس وەک گۆڵچی یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button