ئه‌وروپا

ئیتۆ: ئەگەر میسی بڕوات دەبێت ناوی بارسێلۆنا بگۆڕدرێت

یاریگا: ساموێل ئیتۆ،ئەستێرەی پێشووی یانەی بارسێلۆنا باس لە ڕۆشتنی لیۆنێل میسی ئەفسانەی یانەكە دەكات و پێی وایە ئەگەر بڕوات دەبێت ناوی یانەكە بگۆڕدرێت.

لە چاوپێكەوتنی ڕۆژنامەوانیدا بۆ TYC sport ئیتۆ ووتی: من میسیم زۆر خۆشدەوێت، هەمیشە هیوای باشترینی بۆ دەخوازم لە هەر كاتێك بێت و لە هەر كوێ بێت لە ژیانی وەرزشیدا.

هەروەها ووتیشی: بارسێلۆنا میسیە، ئەگەر میسی بڕیار بدات و بڕوات لە یانەكە، پێویستە دەست بە جێ ناوی یانەكە بگۆڕین.

بەردەوام بوو ووتیشی: لە بارسێلۆنا چانسمان هەیە كە باشترین یاریزانی جیهان لە هەموو سەردەمەكان لەگەڵمانە، پێویستە هەموو شتێك بكەین تا دڵنیا بینەوە لێرە كۆتایی بە ژیانی یاریكردنی بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button