چامپیۆنزلیگ

فەرمی: باشترین یاریزانی قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنسلیگ دەستنیشانكرا

یاریگا: نەیمار دا سێلڤا ، ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بە باشترین یاریزانی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەستنیشانكرا.

كەمێك پێش ئێستا پەڕەی فەڕمی چامپیۆنسلیگ لە تویتەر نەیماری ئەستێرەی بەڕازیلی وەك باشترین یاریزانی قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنسلیگ هەڵبژارد.

نەیمار ڕۆڵێكی بەرچاوی هەبوو لە گەشتنی یانەكەی بە قۆناغی پێش كۆتایی دوای بردنەوەیان لە ئەتلەنتا بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك.

یاریزانە بەڕازیلیەكە توانی پێش هەریەك لە مۆلەر و موسا دیمبلی و ئۆبامیكانۆ بكەوێت و بە باشترین یاریزانی قۆناغەكە دەستنیشانكرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button