ئیسپانیا

بەپەلە: ڕۆناڵد کومان گەشتە بارسێلۆنا

یاریگا- تۆزێک پێش ئێستا میدیاکانی ئیسپانیا و جیهان بە بایەخەوە گەشتنی ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەری هۆڵەندایان بە شاری بارسێلۆنا ڕاگەیاند.

ئەگەرچی هیج زانیارییەک لە بارەی هاتنەکەی پشتڕاست نەکراوەتەوە، بەڵام ساتی گەشتنی کومان و بڵاو بوونەوەی چەند وێنەیەکی ناوبراو لە فڕۆکەخانەی ئەو شارە، ئەگەرەکانی وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی بەهێزتر کردووە کاتێک کومان لە پاڵێوراوە هەرە نزیکەکان باس دەکرا بۆ ئەو ئەرکە دوای شکستە سەختەکەی بارسا بەرامبەر بایەرن میونخ.

 

وابڕیارە سبەینێ بارسێلۆنا کبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام بدەن و تێیدا چەند بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button