ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بەپەلە: میسی بارسێلۆنا جێدێڵێت

یاریگا
لیۆنێل میسی، گۆڵکاری مێژوویی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا کارگێری یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە ئەم هاوینە ریزەکانی یانەکەی جێدێڵێت.

کەناڵی Esporte Interativo بڵاویکردووە گۆڵکارەکەی بلاوگرانا دوای دۆڕانەکەی بەرامبەر بایرن میونشن داهاتووی خۆی یەکلایی کردووەتەوە و بەرپرسانی یانەکەشی ئاگادار کردووە کە ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و ئەم هاوینە یانەکەی جێدێڵێت، هەر بۆیەش بریارە کارگێری یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا سبەی دووشەممە کۆبونەوەیەکی بە پەلە بکات و دەیانەوێت ئەو یاریزانە لە بریارەکەی پاشگەز بکەنەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە تاوەکو ئێستا دیار نیە لیۆ دەیەوێت دوای بارسێلۆنا یاریی بۆ کام یانە بکات، بەڵام یانەکانی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، ئینتەر میلانی ئیتاڵی و ئینتەر میامی ئەمریکی لەسەر هێڵن و ئامادەن ئەو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button