ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا سبەی کۆبونەوەیەکی بە پەلە ئەنجام دەدات

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئامادەکاری کردووە سبەی دووشەممە کیکی سێتیێن راهێنەری یانەکەی بە هۆی شکستە گەورە و مێژووییەکەی بەرامبەر بایرن میونشن لە چامپیۆنزلیگ بەرێ بکات.

ماڵپەری ESPN بڵاویکردووە بلاوگرانا بریارە سبەی دووشەممە بە فەرمی راهێنەری یانەکەیان لە پۆستەکەی دوور بخەنەوە و لە رۆژانی داهاتووش کەسێکی دیکە لە شوێنی دەست نیشان دەکەن و یانە کەتەلۆنیەکە بەرامبەر دوور خستنەوەی راهێنەرەکەیان، زیانێکی دارایی زۆریان بەرناکەوێت، چونکە مەرجێک لە گرێبەستەکەیدا هەیە ساڵی دووەمی گرێبەستەکەی لە ئەگەری دەرکردنی ئەو کات تەنها نیوەی پارەکەی وەردەگرێت.

پێشتر سەرچاوەکانی نزیک لە بارسێلۆنا زانیاریان بڵاوکردووتەوە کە ئەو یانەیە سبەی دووشەممە کۆبونەوەیەکی بە پەلە دەکات و لە کۆبونەوەکەدا بریاری گرنگ دەدرێت و چاوەڕێ دەکرێت بریاری هەڵبژاردنی پێش وەختەش بدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button