ئه‌وروپائیسپانیا

سوارێز بووەتە ئامانجی یانەکەی پێشووی

یاریگا
لویس سوارێز، گۆڵکاری ئۆرۆگوایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا چاوەڕێ دەکرێت ئەم هاوینە یانەکەی جێبێڵت و یانەی ئایاکسی هۆڵەندیش ئامادەیە ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی بگەڕێنێتەوە.

رۆژنامەی Telecode ئۆرۆگوایی بڵاویکردووە مارک ئۆڤەرمارس بەرێوەبەری وەرزشی یانەی ئایاکسی هۆڵەندی بریارە لە چەند رۆژی داهاتوو گەشتی هەرێمی کەتەلۆنیا بکات، بۆ گوفتوگۆ کردن لەگەڵ کارگێری بلاوگرانا بە مەبەستی گواستنەوەی هێرشبەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بۆ یانەکەیان، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە دوای نۆ ساڵ جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ئەو یانەیە.

سوارێز هاوینی داهاتوو ساڵی 2011 یانەی ئایاکسی هۆڵەندی جێهێشت و پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد و دواتر لە ساڵی 2014 گواسترایەوە بارسێلۆنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button