چامپیۆنزلیگ

مارسێلۆ سەرسامی خۆی بۆ ئالفۆنسۆ داڤیس پیشان دەدات

یاریگا- مارسێلۆ، ئەفسانەی ئێستای یانەی ڕیاڵ مەدرید سەرسامی خۆی بۆ ئاستە درەوشاوەکەی ئەلفۆنسۆ داڤیسی یاریزانی لای چەپی بایەرن میونخ پیشان دەدات.

بەدەر لە بدنەوە مێژووییەکەی بایەرن 8-2  بەرامبەر بارسێلۆنا، درەوشاوەیی یاریزانە لاوەکەی باڤارییەکان چاوەکانی بە لای خۆیدا ڕاکێشا بە تایبەت کاتێک بە هەوڵێکی تاکەکەسی و دوای بڕینی چەند یاریزانێک، ئاسیتێکی نایابی کرد بۆ جۆشوا کیمیچ.

دوای یارییەکە دڤیس بە دانانی چەند وێنەیەک خۆشحاڵی خۆی بۆ بردنەوەکە پیشان دا، لە بەرامبەریشدا مارسێلۆی بەڕازیل کە ساڵانێکی زۆرە لەو پێگەیە ئەزموونی هەیە، بۆ داڤیست تەمەن 19ساڵانی نووسیوە: “تۆ خۆشیی دەهێنیت بۆ چاوەکانم کاتێک تەماشای یاری کردنت دەکەم، بچکۆل”

 

بابەتی زیاتر

Back to top button