ئه‌وروپائینگلتەرا

لیڤەرپوول ئامادەکارییەکانی دەست پێکرد

یاریگا
یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار لە وڵاتی نەمسا دەستیان بە ئامادەکارییەکانیان بۆ وەرزی نوێ کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بڵاویکردەوە ئەمڕۆ شەممە بە ئامادەبوونی سەرجەم یاریزانەکانیان یەکەی مەشق و راهێنانەکانیان بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ وەرزی داهاتوو دەست پێکرد و لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی ئەو یانەیەدا محەمەد سەڵاح هێرشبەری میسڕی ئەو یانەیەش بەشداری کرد.

لیڤەرپوولی پاڵەوانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ یەکەم یاریی فەرمی خۆی لە وەرزی نوێدا بەرامبەر ئارسێناڵی پاڵەوانی جامی فا دەکات، کە بریار یارییەکە ٢٩ـی ئەم مانگە لە یاریگای ئانفێڵد بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button