چامپیۆنزلیگ

نۆیەر: بەداخەوەم بۆ شتیگن ئەو هەموو گۆڵەی لێ کرا

یاریگا- مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزی بایەرن میونخ دڵتەنگی خۆی پیشاندا بەرامبەر تێرک شتیگنی هاونیشتیمانی لە یانەی بارسێلۆنا دوای یارییەکەی شەوی ڕابردوو.

باڤارییەکان لە یارییەکی پڕ گۆڵدا 8-2 توانیان بلاوگرانا بکەنە دەرەوەی چامپیۆنزلیگ و خۆیان بگەیەننە چوارگۆشەی زێڕین، بەڵام ئەو ئەنجامە له هەمان کاتدا جێی داخە بۆ نۆیەر کاتێک هاوتا ڕکابەرەکەی هاونیشتیمانی خۆی بێت، وەک وتی: “ئەنجامەکە بە نیسبەت ئێمەوە خۆشە، بەڵام بۆ هاونیشتیمانییەکی خۆت هیوای ڕوودانی ئەوە ناخوازیت. بۆیە بەداخەوەم کە ئەو هەموو گۆڵە لە شتین کرا.”

بایەرن چاوەڕێی براوەی یاری نێوان مان سیتی و لیۆن دەکات کە ئەمشەو ناسنامەی سەرکەوتوو لە نێوان یانە ئینگلیزیەکە و ڕکابەرە فەڕەنسیەکەدا ئاشکرا دەبێت بۆ گەشتن بە یاری پێش کۆتایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button