ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

پۆچێتینۆ دیارترین کاندیدە بۆ راهێنەرایەتی بارسێلۆنا

یاریگا-ماوریسیۆ پۆچێتینۆ  بەربژێری یەکەمە بۆ گرتنە دەستی راهێنەرایەتی یانەی بارسێلۆنا بۆ وەرزی داهاتوو.

بەگوێرەی رۆژنامەی سپۆرت، بارسا لە مانگی یەکی ئەمساڵدا نیازی  گواستنەوەی ئەو راهێنەرەیان هەبووە بەڵام دواتر پاشگەزبوونەتەوە و ئێستاش پەشیمانن کە پەنایان بۆ راهێنەرە ئەرژەنتینییەکە نەبرد لەبری کیکی سێتیین.

سپۆرت دەڵێت بارسا دەیەوێت بەزووترین کات باسی راهێنەر یەکلابکاتەوە و تاوەکو راستەوخۆ دەستبکەن بە کار بۆ وەرزی داهاتوو، ئەوەی کە تا ئێستا روونە ئەوە کیکی سێتین بۆ وەرزی داهاتوو راهێنەری بارسا نابێت.

بەر لە ماوریسیۆ، زاڤی هێرناندێز بەربژێری پێشینە بوو بەڵام پاش رەتکردنەوەی ئەو ئۆفەرە لەلایەن ئەفسانە ئیسپانییەکە پەنایان بۆ پۆچێتینۆ بردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button