ئه‌ڵمانیاچامپیۆنزلیگ

فلیک: بایەرن هێشتا نەگەیشتۆتە ئامانجی سەرەکی

ڕاهێنەرەکەی بایەرن خۆشحاڵە بەو ئەنجامە بەڵام نایەوێت یاریزانەکانی تەرکیز لەدەست بدەن

یاریگا – دوابەدوای بردنەوە مێژووییەکان بەرامبەر بایەرن، ڕاهێنەری یانەی بایەرن میونشن، هانس فلیک، لەبارەی سەرکەوتنەکەیان لێدوانی بۆ میدیاکان دا و رایگەیاند هێشتا نەگەیشتوونەتە ئامانجی سەرەکیان:

ئێستا دەچین پشوو دەدەین و چێژ لەم یاریەی ئەمڕۆمان وەردەگرین. بێگومان خۆشحاڵین کە یاریەکەمان بە ئەنجامی 8-2 بە کۆتا هێنا لە بەرژەوەندی خۆمان.

بەڵام ئاگادارین کە جارێ زۆر شت ماوە دەبێت بیانکەین. گرینگە کە لە ئێستاوە تەرکیز بکەینە سەر یاری داهاتوومان کە لە قۆناغێکی ئێجگار هەستیاردا دەبێت، ئامانجی سەرەتاییمان کە بریتی بوو لە گەیشتن بە یاری پێش کۆتایی بە سەرکەوتوویی تەواوکرا و خۆشحاڵبووین بەو ئەنجامەش

بەڵام هەنگاوی دیکەمان لەپێشە و بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی یاری داهاتوومانین.

شایانی باسە بایەرن میونشن چاوەڕێی براوەی یاری مانچستەر ستی و لیۆن دەکات و ڕۆژی 19ی مانگ یاری داهاتوویانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button