ئیسپانیاگرنگترین
ڕاستەوخۆ

بارتۆمیۆ داوای لێبووردن لە هاندەرانی بارسا دەکات و بەڵێنی گۆڕانکاری دەدات

یاریگا – جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا دەڵێت “بڕیاری چارەنووساز دەدەین” دوابەدوای شکستە سەختەکەیان بەرامبەر بایەرن میونشن لە قۆناغی هەشتی چامپیۆنزلیگ.

بەپێی هەواڵی زۆربەی میدیا جیهانیەکان سیتین لە ئەرکەکەی دوورخراوەتەوە، بەڵام بە گوتەی بارتۆمیۆ گۆڕانکاری دیکە بەڕێوەیە. ئەمانە تەواوی قسەکانی بارتۆمیۆ بوون دوای دۆڕانە سەختەکەیان بەرامبەر بایەرن:

شەوێکی زۆر زۆر ناخۆشمان بەڕێکرد. داوای لێبووردن لە هاندەرانی بارسێلۆنا، دەستەی کارگێری و یاریزانان و هەموو لایەک دەکەم، ئێمە لە ئاست مێژووی ناوی بارسێلۆنادا نەبووین.

هەندێ بڕیار هەن دەمێکە داومانە و هەندێکی دیکەش لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەدەین. ڕاگەیاندنی زۆرمان دەبێت لەو هەفتانەی داهاتوو دوای هێوربوونەوەی دۆخەکە. بەیانی هەوڵدەدەین دڵی هاندەرانی بدەینەوە دوای ئەم دۆڕانە سەختە.

ئەنجامێکی ناخهەژێن بوو. پیرۆزبایی لە بایەرن دەکەم کەوا یاریەکی مەزنیان ئەنجامدا و بە شایستەیی گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی. ئێمە لە ئاستی ئەواندا نەبووین و لەم کاتەدا تەنها دەتوانین داوای لێبووردن لە هاندەرانمان بکەین.

سەرچاوە | FC Barcelona

شایانی باسە چەندین دەنگۆی جۆراوجۆر لەبارەی گۆڕانکاریەکانی بارسێلۆنا بڵاوبوویەوە دوای شکستەکە وەک ڕۆیشتنی مێسی و دوورخستنەوەی سیتین و ئەریک ئەبیدال و ئۆسکار گراو لە ئیدارەی یانەکە، ڕۆژانی داهاتوو هەندێ بڕیاری چارەنووساز دەبینین لەلایەن بارتۆمیۆوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button