ئه‌وروپا

فەرمی: ڤێرتۆنخن بووە یاریزانی بەنفیکا

یاریگا – یان ڤێرتۆنخنی بەلجیکی و یاریزانی پێشووی تۆتنهام بەشێوەیەکی فەرمی و بۆ ماوەی سێ ساڵ بووە یاریزانی بەنفیکا.

ڤێرتۆنخنی تەمەن 33 ساڵ لەکۆتایی ئەم وەرزەدا یانەی تۆتنهامی جێهێشت دوای هەشت ساڵ یاریکردن بە درێسی یانەکە و ئەنجامدانی 300 یاری. یاریزانە بەلجیەکە نەیتوانی نازناوێک لەگەڵ سپەڕس بباتەوە و باشترین دەستکەوتنی گەیشتن بوو بە یاریەکانی کۆتایی جامی رابیتەی ئینگڵتەڕا لە 2015 کە بە چێڵسی دۆڕان و گەیشتن بە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ کە 2019 کە تیایدا بە لیڤەرپوول دۆڕان.

شایانی باسە یانەی بەنفیکا ئەم وەرزەی لە پلەی دووەم بەکۆتا هێنا و لە ئێستادا ئامادەکاری دەکات بۆ یاریەکانی پاشکۆی چامپیۆنزلیگ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button