چامپیۆنزلیگگرنگترین

بەپەلە: نێیمار بە توندی سزادرا لەسەر پۆستێکی ئینستاگرام

یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا سزای نێیمار داسیلڤای راگەیاند لەسەر پۆستێکی پاش یارییەکەی پاریس و مان یونایتد.

یونایتد لە کۆتا خولەکەکاندا پاریسی لە خولی پاڵەوانەکان کردە دەرەوە، دوای یارییەکەش سەرەڕای ئەوەی نێیمار بەهۆی پێکان بەشدارنەبوو لە پێگەی خۆی لە ئینستا سوکایەتی بە ناوبژیوانی یارییەکە کرد.

هەر ئەوکات یوفا رایگەیاند لێکۆڵینەوە لە پۆستەکەی نێیمار دەکەن بەڵام سزادانی دواکەوت تاوەکو ئەمڕۆ راگەیەندرا ناوبراو بۆ سێ یاری ئەورووپی سڕکراوە، بەوەش لە وەرزی داهاتووی خولی پاڵەوانەکاندا بەشداری لە سێ یاری یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکاندا ناکات، تەنها لەباری پێداچوونەوە نەبێت بە بڕیارەکەدا.

نێیمار لەو پۆستەیدا بۆ ناوبژیوانی نوسیبوو ” بڕۆ خۆت بگ…”

بابەتی زیاتر

Back to top button