ئیسپانیاگرنگترین

ڤالەنسیا ناڕازییە لە بیرۆکەی پێشنیازیکراو بۆ گۆڕانکاری لە کۆپا دێل رەی

یاریگا-یانەی ڤالەنسیا ناڕەزایی خۆی راگەیاند لە هەواڵی ئەنجامدانی چەند  گۆڕانکارییەک لە جامی سوپەری ئیسپانیادا.

ڤالەنسیا ساڵانێکی زۆرە بێ ناسناوە و لەم وەرزەدا  گەیشتووەتە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا. لە باری بردنەوەی یاری کۆتایی لە بارسێلۆنا هەلی ئەوەی هەیە جامی سوپەری ئیسپانیاش بباتەوە. بەڵام یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە تاوتوێی بڕیارێک دەکات تاوەکو  سیستەمی جامی سوپەر بگۆڕێت بۆ چوار یانە. دوو یانەی یاری کۆتایی جامی شا و هەروەها دوو یانەی پلەی یەکەم و دووهەمی خول.

پێشنیازەکە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیاوە کراوە و بڕیاریش وایە لە سعودیە ئەنجام بدرێت بەرامبەر بە ١٥٠ ملیۆن یۆرۆی ساڵانە لە جامی سوپەری داهاتووەوە.

جگە لە ڤالەنسیا، بەرپرسانی خولی ئیسپانیش ناڕەزایەتی خۆیان گەیاندووەتە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button