یاریگا

كێ دەڵێت بارسالۆنا بۆ بایرن میونخ ئاسانە … ؟

نوسینی ؛ بەرھەم جلال

یاری لوتكەی ئەم قۆناغە لە نێوان بارسەلۆنا و بایرن میونخ دەبێت كاتژمێر دە بە كاتی كوردستان پرسیاری سەرەكیش ئەوەیە بایرن بە ئاسانی بارسەلۆنا ئەبڕێت ؟

پێش چوونە نێو وردەكار دۆخی یاریەكە گرنگترین خاڵ كە باسی لێبكرێت ھەیكەلیەت و كەشی پاڵەوانێتێكەیە ، یاری نێوان ئەتلەنتا و پاریس … ئە.مەدرید و لایبزگ زۆر سەرنجی پێچەوانەوە كردەوە گرنگترین خاڵ بۆ قۆناغە بوونی تاك یارییە ؛ وەرزەكانی پێشتر كۆی ڕاھێنەران حساباتیان بۆ دوو نەوەد خوولەك دەكرد ئەمە پێدانی جەسی زیاتر دەكرد وە بوار ئەمایەوە بۆ ئەوەی گەر ھەڵەیەك بكەیت چاكی بكەیتەوە بەڵام ئێستا وا نییە نەوەد خوولەكت لە پێشە چیت پێیە پێشكەشی بكە .

بۆ یاری لوتكە …

سەرەتای ئەم وەرزە ھەر دوو یانە ئاستیان زۆر ناجێگربوو بە تایبەت بایرن میونخ دواتر ھەر دوولا ڕاھێنەریان گۆڕی ئاستی یانە ئەڵمانێكە گەشتەوە تۆپ بەڵام كەتەلۆنێكە ئێستاشی لەگەڵ بێت زۆر ناجێگیرە لە زۆر ڕوەوە بەتایبەت كێشەكە گەشتۆتە ئەوەی ئەستێرەی یەكەمی یانەكە بە ئاشكرا دژایەتی ئیدارە دەكات .
بە بڕوای من یاریەكە ھەستیاری زۆری پێوە دیار دەبێت ئەم ڕاست و دروست جێژی یاریەكە دەگوژێت .

پێم سەیرە ھەندێك لێرە و لەوێ زۆر بەئاسانی دەستنیشانی دەكەن كام یانە سەردەكەوێت ھیچ گوومان بایرن لە ڕویەكەوە ساز و ئامادەیە بەڵام شەوی ڕابردوو بینیمان ئەتلەتیكۆ لیفەرە زلھێزەكەی كلۆپی وەدەرنا بەڵام خۆی چۆن ماڵئاوایكرد ؟ پێویستە لەو ڕاستیە تێبگەین خوودی قاغەكە سەخت و دژوارە ئەمەش گرنگترین ھۆكارە بۆ ئەوەی نەتوانرێ پێشبینیەكی ئاسان بكرێت .
زۆر ڕاشكاوانە بایرنی ئێستا چەند سەخت و بەھێزبێت وێنای بایرنی گواردیۆلایە ، گواردیۆلا بە بایرنی خۆی توانی كەسایەتی بارسەلۆنا بچوك بكاتەوە توانی لە كامپنۆدا كەلەپچەی بكات بەڵام مێسی قسەیەكی جیاوازی ھەبوو ؛ لێرەوە دەگەینە ئەو ڕاستیەی مێسی لە ھەر تیپێكدا بێت قورسایی تایبەتی ھەیە بۆیە ناكرێت سەنگ و قورسایی مێسی لەبەرچاو نەگرێت ؛ خاڵێكی دیكە ئەزموون و كەسایەتی خوودی بارسەلۆنایە كە ھەمیشە ڕكابەری دەكات بۆ ئەم چەشنە بۆنە و پاڵەوانێتیە .

لایەنی تاكتیكی چۆن دەبێت … ؟

دەنگۆیەك ھەیە گوایە سێتێن بە ٤-٤-٢ بەكاردەھێنێت ئەستەمە ستراتیژی خۆی بگۆڕێت لە حاڵەتی گۆڕینی داڕشتنەكانیش پێویستە بیگۆڕێت بۆ ٤-١-٤-١ ئەمە ھاوسەنگترین داڕشتەیە بۆ پێكھاتەكەی كیكی لەم كاتەدا باشتریش دەتوانێت سود لە كۆی یاریزانەكان وەربگرێت بە تایبەت گریزمان ؛ خاڵێكی دیكە لایەنی بەرگرییە بە سوود وەرگرتن لەم داڕشتەیە لایەنی بەرگری باشتر دەبێت ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوەیە كیكی بە دوو ناوەندی یاری دەكات یاخوود یەك ناوەندی بەرگری من ئەوەی یەكەمم پێ باشترە وا پشت ببەستێت بە ڕاكی و بۆسكێت لە باڵەكانیش مێسی و گریزمان و بوكی .
ئەووەی تایبەتە لەم یاریەدا بەرگریكارەكانی بارسالۆنایە بە تایبەت پێكی و لینگلێت پشتی ئەوانیش تیرشتینگنە .
ئەووەی دەمێنێتەوە ئەركی كیكیە چ ئەركێك دەدات بە یاریزانەكانی ؟ پشت بە شێوازێك دەبەستێت ؟ پشت دەكاتە كلتوری بارسالۆنا ؟ ئەمانەش تەنیا كیكی دەتوانێت ئەنجامی بدات و لێپرسوای ھەڵبگرێت .

بۆ بارسالۆنا ئاسان نییە بۆ بایرن میونخ

من ھەمیشە وتومە مادەم مێسی ھەیە واتا ھەموو ئەگەرێك ھەیە ؛ مێسی لادانی ھەیە لە ھەموو ڕویەكەوە تەنیا یەك تۆپی بەسە بۆ ئەوەی مێزەكە ھەڵبگێڕێتەوە ! یەك دەركەوتنی بەس بۆ ئەوەی ژەھری خۆی بڕژێت ، بۆی ھەیە مێسی ئەم یاریە خراپترین ئاستی خۆی پێشكەش بكات بەڵام ھەمیشە پێویستە مێسی بەچاوێكی تایبەت لێی بڕوانیت بۆئەوەی كەمترین زیانت لێ بدات كەوایە لە كۆتا مادەم مێسی ھەیە ھیچ كاتێك بارسالۆنا ئاسان نییە بۆ ھیچ یانەیەك كات باشترین ڕونكەرەوەیە .

بابەتی زیاتر

Back to top button