ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

سیتین: لیڤاندۆڤسكی ئاستی نزیك نەكەوتووەتەوە لە ئاستی میسیەوە

یاریگا: كیكی سیتین ، ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ستایشی لیڤاندۆڤسكی هێرشبەری بایرن میونشن دەكات ، بەڵام پێی وایە ئاستی نزیك نیە و نەگەشتووەتە بە لیۆنێل میسی ئەفسانەی یانەكەی.

زۆربەی ئەستێرە و یاریزانەكانی ئێستا و پێشووتری بایرن ستایشی گۆڵكارەكەی باڤاری دەكەن و پێیان وایە لە ئێستادا باشترینی جیهانە.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەیان كیكی سیتین ووتی: لیڤاندۆڤسكی یاریزانێكی نایابە، بەڵام ئاستی هاوشان نیە لەگەڵ میسی.

هەروەها ووتیشی: ڕاستە دۆخێكی نایابدایە و هاوكاری یانەكەی دەكات شتێكی باشە چێژ لە یاریزانە بە تواناكان وەرگرین.

وابڕیارە ئەمشەو لە یاریەكی ئاگرینی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بایرن میونشن و بارسێلۆنا كاتژمێر 10 بە كاتی كوردستان ڕوووبەڕووی یەك ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button