ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

ئاس بە دواداچوونی بۆ هەواڵی چوونی رۆناڵدۆ بۆ بارسێلۆنا کردووە

یاریگا
دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی پەیوەندی کردنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە ریزەکانی یانە بارسێلۆنا، رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بە دواداچوونی بۆ هەواڵەکە کرد.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووە دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی پەیوەندی کردنی یاریزانە پۆرتوگاڵیەکە بە بلاوگرانا قسەیان لەگەڵ کەسە نزیکەکانی ئەو یاریزانە کردووە و ئەوانیش ئەو دەنگۆیانەیان رەتکردووەتەوە و گوتویانە کە دۆن لەگەڵ بیانکۆنێری دڵخۆشە و دەیەوێت تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی لە ساڵی 2022 لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت و هیچ کاتێکیش بیری لە جێهێشتنی یانەکەی نەکردووە.

ئەمڕۆ رۆژنامەنوسێکی دیاری ئیسپانی دەنگۆی ئەوەی بڵاوکردەوە کە خۆرخێ مێندێز لە هەوڵی ئەوەدایە کارگێری بارسێلۆنا رازی بکات ئەو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button