ئه‌وروپائیتاڵیا

دوو یاریزانی دیکە ریزەکانی یۆڤێنتۆس جێدێڵن

یاریگا
لە دوای بەرێکردنی بلەیس ماتیۆدی و هەڵوەشاندەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە فەڕەنسیە، کارگێری یانەی یۆڤێنتۆس سامی خدێرا و گۆنزالۆ هیگواین ئەو دوو یاریزانەشی ئاگادار کردووەتەوە دەتوانن یانەکەیان جێبێڵن.

رۆژنامەی وەرزشی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە ئاندرا پیرلۆ راهێنەرە نوێیەکەی خانمە پیرەکە دوای وەگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە دەیەوێت دەستبەرداری چەند یاریزانێک بێت و یەکەم یاریزانیش ماتیۆدی فەڕەنسی بوو کە دەستبەرداری بوون و ئێستاش دەیانەوێت گرێبەستی ناوەڕاستکارە ئەڵمانیەکە و هەروەها هێرشبەرە ئارجێنتیناییەکە هەڵوەشێننەوە، بۆ ئەوەی یانەکەیان جێبێڵن.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە تاوەکو ئێستا دیار نیە ئەو یانەیە چۆن بەشداری گواستنەوەی یاریزانەکان دەکرێت و چاوەڕێش دەکرێت ژمارەیەک یاریزانی نوێ بگوازنەوە ریزەکانیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button