ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

نەیمار: هەرگیز بیرمان لە كرانە دەرەوەمان لە چامپیۆنسلیگ نەكردووەتەوە

یاریگا: نەیمار دا سێلڤا ، ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ڕایگەیاند كەوا یانەكەی بۆ چركەیەكیش بیریان لەوە نەكردووەتەوە كە لە چامپیۆنسلیگ بكرێنە دەرەوە لەسەر دەستی ئەتلانتا.

لە چاوپێكەوتنیدا دوای یاریەكە ئەستێرە بەڕازیلیەكە ووتی: بەڵێ ڕاستە شەوێكی جوان وسەخت بوو لەبەر ئەوەی ئەتلانتا وەرزێكی مێژوویان پێشكەش كرد، بۆیە پێوویست بوو بە تەواوی توانامانەوە بجەنگین.

هەروەها ووتیشی: هەرگیز بۆ چركەیەكیش هەستم نەكردووە لە خولەكە بكرێینە دەرەوە، تا كۆتا خولەكەكان جەنگاین و چاومان لە یاری كۆتاییە، تەنها دوو یاریمان ماوە تا ببینە پاڵەوان.

لە كۆتایشدا ووتی: من زۆر دڵخۆشم لە پاریس سان جێرمان ، واهەست دەكەم لێرە هەمووان خێزانێكین.

بابەتی زیاتر

Back to top button