ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

” ریال مەدرید ئەم هاوینە هیچ یاریزانێک ناگوازێتەوە ”

یاریگا
هاندەرانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا چاوەڕێ ئەوە بوون یانەکەیان ئەم هاوینە چەند یاریزانێکی دیار بگوازنەوە ریزەکانیان، بەڵام بەرپرسێکی یانەکە هاندەرانی یانەکەی لە گواستنەوەی یاریزانی نوێ بێ هیوا کرد.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووە خۆزێ ئانخێل سانچێز بەرێوەبەری جێبەجێکار لە یانەی شاهانەکان شەممەی رابردوو لە کۆبونەوەیەکی لەگەڵ یاریزانەکانی یانەکەی رایگەیاندوە یانەکەیان بە هۆی ئەو قەیرانە داراییەی سەری هەڵداوە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە توانایاندا نیە هیچ یاریزانێک بگوازنەوە و تەنها بەشێک لەو یاریزانانە دەگەڕێننەوە یانەکەیان کە بە شێوەی خواستن بۆ یانەکانی دیکە یاریی دەکەن.

ئەو بەرپرسەی ریال مەدرید داوای لە یاریزانەکانی یانەکەشی کردووە ٣٠ ئەم مانگە کۆتایی بە پشووەکانیان دێت و پێویستە بگەڕێنەوە یانەکەیان و دەست بە ئامادەکارییەکانیان بۆ وەرزی داهاتوو بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button