ئیسپانیا

ڕیاڵ نرخی بەرگریکارێکی دیاری کرد

یاریگا- یانەی ڕیاڵ مەدرید نرخی سێرخیۆ ڕێگیلۆنی بەرگریکاری دیاری کرد کە ئێستا بە شێوەی خواستن لەگەڵ یانەی سێڤیای ئیسپانییە.

ئەو یاریزانەی تەک چەپی یاریگا، لە ماوەی خواستنی لەگەڵ یانە ئەندەلووسیەکە ئاستێکی نایاب پێشکەش بکات، یەکێک بوو لە ڕەگەزە گرنگەکانی جولیان لوپتیگی ڕاهێنەر لە گەشتنی سێڤیا بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، هەروەها یاری پێش کۆتایی ئەم وەرزەی یۆرۆپالیگ.

بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس، ڕیاڵ لاریی نییە لە فرۆشتنی یەک جارەکیی ڕێگیلۆن و نرخی 20 تا 25 ملیۆن یۆرۆی خستۆتە سەری.

ناپۆلی و چێڵسی لە یانە خوازیارەکانی ئەو یاریزانه تەمەن 23 ساڵەن و چاوەڕێی کۆتا بارودۆخەکان دەکەن.

Back to top button