ئه‌وروپائیسپانیا

لیستی ناوی یاریزانانی بارسێلۆنا بڵاوکرایەوە

یاریگا
کیکی سیتیێن، راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە بۆ یارییەکەی بەرامبەر بایرن میونشن بانگهێشت کراون.

ماڵپەری فەرمی بارسێلۆنا ئەو لیستەی بڵاوکردەوە کە لەلایەن راهێنەری یانەکەیان بۆ یاریی داهاتوو بانگهێشت کراون و لە لیستەکەدا نوی 26 یاریزان هەیە و دوای ماوەیەکی درێژ جارێکی دیکە ئۆسمان دێمبێلی کە بە هۆی پێکان دابڕا بوو بانگهێشت کرایەوە، بەڵام دیار نیە بتوانێت بەشداری یارییەکە بکات، ساموئێل ئۆمتیتی بەرگریکاری فەڕەنسیش بە هۆی پێکان بانگهێشت نەکراوە.

یاریزانەکانی بارسێلۆنا ئەمڕۆ دوایین یەکەی ئامادەکارییان بۆ یاریی هەینی داهاتوو بەرامبەر بایرن میونشن لە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئەنجامدا و بریارە بەیانی سبەی پێنج شەممە بەروە لیسبۆنای پۆرتوگاڵ گەشت بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button