ئاسیائه‌وروپاعێراق

یانەیەکی تورکی داوای موهەند عەلی دەکات

یاریگا
موهەنەد عەلی، هێرشبەری عێراقی یانەی دوحەیلی قەتەری بووەتە ئامانجی یانەی ئیستانبۆل باشاک شاهیری پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی سوپەری تورکیا.

ماڵپەری فاناتیکی تورکی بڵاویکردووە بریارە لە چەند رۆژی داهاتوو ئەندامانی یانەی ئیستانبۆل باشاک شاهیری وڵاتەکەیان بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ کارگێری یانەی دوحەیلی قەتەری لە پێناو گواستنەوەی هێرشبەری عێراقی ئەو یانەیە گەشتی قەتەر بکەن و چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە دوای بەڕێکردنی چەند وەرزێکی نا سەرکەوتوو، وەرزی داهاتوو لە خولی سوپەری ئەم وڵاتە یاریی بکات.

موهەنەد وەرزی رابردوو پەیوەندی بە یانەی دوحەیلی قەتەری کرد و ئەم وەرزەش بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی پۆرتیمۆنینسی پۆرتوگاڵی کرد و دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستە کاتیەکەشێ گەڕایەوە یانەکەی.

Back to top button