ئه‌وروپائیسپانیا

بەپەلە: راهێنانەکانی ئاتلێتیکۆ مەدرید وەستێندران

یاریگا
یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید ئیسپانی بە هۆی تووشبوونی چوار یاریزان و راهێنەری خانمانی یانەکەیان راهێنانەکانیان بۆ کاتێکی نادیار دواخران.

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردووە بە هۆی تووشبوونی چوار کەس لە یاریزان و راهێنەرانی یانەی خانمانی یانە مەدریدیەکە، راهێنانەکانی ئەو یانەیە دواخران، لە کاتێکدا ئەو یانەیە بریارە هەینی داهاتوو لە چامپیۆنزلیگ رووبەرووی خانمانی بارسێلۆنا ببنەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە چەند رۆژی رابردوو پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ خانمە یاریزان و راهێنەرەکانی ئاتلێتیکۆ مەدرید کراوە و چوار کەسیان ئەنجامەکانیان پۆزەتیڤ بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button