ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

بەپەلە: یاریزانێکی پاریس سانجێرمانیش تووشی کۆرۆنا بووە

یاریگا
یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی بە فەرمی هەواڵی تووشبوونی یاریزانێکی یانەکەیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی لە هەژمارەی فەرمی یانەی پاریس سانجێرمان لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە دوای ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەرکەوتووە یاریزانێکی یانەکەیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و ئەو یاریزانە پێشبینی ناکرێت لە تیپی یەکەم بێت و دوای پۆزەتیڤ بوونی ئەنجامەکەشی لە یاریزانەکانی دیکە جیا کراوەتەوە و لە کەرەنتینەدایە و تەندروستی باشە. بەڵام تاوەکو ئێستا ناوی یاریزانە ئاشکرا نەکراوە.

ئەو یاریزانە شازادەکان لە کاتێکدا تووشی ڤایرۆسی کۆڤید١٩ بووە، یانەکەی ئەمشەو لە یاریی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە پۆرتوگاڵ رووبەرووی ئاتالانتای ئیتاڵی دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button