ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌
ڕاستەوخۆ

ئەمڕۆ ١٧ ساڵ تێپەڕی بەسەر پەیوەندی کردنی رۆناڵدۆ بە مان یونایتدەوە

یاریگا- لەڕۆژیکی وەک ئەمڕۆدا و لە ساڵی ٢٠٠٣، یەکێک لە بەنرخترین گرێبەستەکانی مێژووی تۆپی پێ ئەنجامدرا، کە پەیوەندی کردنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالییەوە بوو بەیانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلزیەوە.

دۆن کریستیانۆ لەسەر دەستی (سێر ئەلێکس فێرگسۆن) لەیانەی سپۆرتینگ لیشبۆنەی پۆرتوگالییەوە گواسترایەوە بۆ یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بەبڕی ١٩ ملیۆن یۆرۆ، توانیشی ئاستێکی یەکجار ناوازە لەگەڵ سوور پۆشەکانی مانچێستەر پێشکەش بکات.

رۆناڵدۆ لەکۆی ئەنجامدانی ٢٩٢ یاری بەدرێسی شەیتانە سوورەکان توانی ١١٨ گۆڵ تۆماربکات، هەروەها سێ جاریش نازناوی پریمەرلیگی بەدەستهێنا و جارێکیش نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا، لەپاڵ ئەم دەستکەوە گرینگانەشدا خەڵاتێکی باڵۆندۆریشی بردەوە، دواتریش لە ساڵی ٢٠٠٩ بەبڕی ٨٠ ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button