ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین
ڕاستەوخۆ

یۆڤینتۆس بەم مەرجە دەستبەرداری ئەستێرەیەکی یانەکەی دەبێت

یاریگا- پێگەی لاگازێتای ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، یانەی یۆڤینتۆسی ئیتاڵی بڕیاریداوە تەنها بەمەرجێک دەستبەرداری ئەستێرەیەکی ئەرژەنتینی یانەکەی (پاولۆ دیبالا) ببێت.

مەرجەکەی یانەی یۆڤیش بریتییە لە وەرگرتنی بڕی ٩٠ بۆ ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ لەهەر یانەیەک، کە ئارەزووی کڕینی لاوە ئەرژەنتینیەکەی دەکات، ئامادەش نییە بەکەمتر لەو نرخە دەستبەرداری ببێت.

هەر بەپێی لاگازێتا هۆکاری فرۆشتنی پاولۆی تەمەن (٢٦) ساڵان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ناوبراو دوای کردووە موچەی ساڵانەی بۆ بڕی (١٥) ملیۆن یۆرۆ بەرزبکرێتەوە، کە خۆی ئێستا ساڵانە بری (٨) ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، بەڵام یوڤێ بەهۆی ئەم دۆخەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەبارودۆخێکی دژواری دارایدا تێدەپەڕێت و ناتوانێت ئەو داوایەی ناوبراو جێبەجێبکات.

دیبالا ماوەی ٥ وەرزە درێسی خانمە پیرەکەی پۆشیوە و لەکۆی ئەنجامدانی ٢٢٨ یاریشدا ٩٥ گۆڵی بۆ تۆمارکردوون، لەم وەرزشدا بەباشترین یاریزانی یانەکە دیاریکرا لە خولی ئیتاڵیدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button