ئیسپانیاگرنگترین

بەپەلە: یاریزانێکی بارسێلۆنا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە

یاریگا- لە بەیان نامەیەکی فەرمیدا کەمێک لەمەوبەر یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئاشکرایکرد کۆی ئەنجامدانی پشکنین بۆ نۆ یاریزان، دەرکەوتووە یەک یاریزانی تووشی پەتای کۆڤید١٩ بووە

ئەو نۆ یاریزانەش لە تیپی یەکەمی یانەکە نین و کەسیشیان بەرکەوتەیان نەبووە لەگەڵ تیمی یەکەمی یانەکە، کە گەشت دەکەن بۆ وڵاتی پۆرتوگال تا لەقۆناغی هەشتی چامپیۆنزلیگ ڕووبەڕووی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ببنەوە.

لەبارەی تەندروستی ئەو نۆ یاریزانەش، بارسا ڕایگەیاندووە، سەرجەمیان دۆخی تەندروستیان جێگیرەو لە ئێستاشدا لە ماڵەکانی خۆیان کوارەنتین کراون، ‘ ئەو تووشبووە هیچ نیشانەیەکی نەخۆشیەکەی نیە، تەنها پشکنینەکەی پۆزەتیڤ بووە ”

بابەتی زیاتر

Back to top button